بیژه‌ن کامکار له‌دایکبووی ساڵی 1328ی سنه و ده‌رچووی کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران له ساڵی 1353 و ئه‌ندامی دامه‌رێنه‌ری گرووپه‌کانی شه‌یدا، عارف و پاشان گرووپی ناوداری "کامکاره‌کان"ه و له ژه‌نینی چه‌ندین ئامێری موسیقی وه‌کو "ڕوباب و ده‌ف و ته‌پڵ و تار و هتد" پسپۆره و گۆرانیێژی گرووه‌که و هاوکات یه‌کێک له گرینگرترین ئه‌ندامه‌کانی کامکاره‌کانه و تا ئێستا ده‌یان کۆنسێرتیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام داوه و له موسیقی ڕۆژهه‌ڵات دا ناو و جێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه














