كارزان قادر قه‌ره‌داغی له ساڵی ١٩٧٨، له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵی‌دا چۆته ناو تیپی منداڵانی ( بێخود)ه‌وه و له لای به‌ڕێز مامۆستا نامدار قه‌ره‌داغی، وانه‌ی مۆسیقای وه‌رگرتووه و به ئامێری ئۆكۆردیۆن ده‌ستی پێكردووه. پاشان بووه به ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و له زۆربه‌ی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌ویدا هه‌تا ساڵی ١٩٨٦ به‌شداری كردووه.
له ساڵی ١٩٨٩وه له هۆڵه‌ندا ده‌ژی و ئێستا ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای (ئاواره) و (دڵ‌ئارام)ه و به ئامێری ئۆكۆردیۆن و نه‌ی و سه‌نتوور و زه‌رب و ده‌ف به‌شدارییان ده‌كات.
www.karzan.net














