له شاری سلێمانی له گه‌ره‌کی کانێسکان له‌دایک بووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له شاری سلێمانی ته‌واو کردوه هه‌روه‌ها په‌یمانگای ته‌کنیکی به‌شی (مساحة) له شاری که‌رکوک ته‌واو کردوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی قۆناغی ناوه‌ندی قۆناغێکی تریش که هونه‌ری موزیکه رۆژ به رۆژ له ناو ساڵه‌کانی ژیانی توانادا خۆی پیشان ده‌دات.
له‌پشوی هاوینی دوای پۆلی دوهه‌می ناوه‌ندی له چالاکی قوتابخانه‌کان به‌شی موزیک ئه‌بێته شاگردی ژێرده‌ستی مامۆستای موسیکی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا ولیم یوحنا و له‌وێ یه‌که‌مین وانه‌کانی موسیک وه‌رده‌گرێت. له‌قۆناغی ئاماده‌یی ئه‌بێته هاورێی موسیکژه‌نی به‌توانا آبراهیم غه‌ریب و زۆر له‌باره‌ی ته‌کنیکی و تیۆری موسیکهوه سودبه‌خش ده‌بێت بۆ توانا.
هه‌تا سالی 1996 که توانا وولات جێدیلێ به‌ژداری زۆربه‌ی چالاکیه هونه‌ریه‌کانی شاره‌که ده‌کات،هه‌روه‌ها له‌گه‌ل هاوری موسیکژهنگهکانیدا چه‌ند گروپێکی موسیک له شاره‌که‌دا دروست ده‌که‌ن که هه‌ر گروپه‌ی به‌لایه‌نی که‌م ئه‌لبومێکیان داوه‌ته ئهنجامو بڵاو بۆته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی1997 هه‌تا ئێستا نیشته‌جێی ووڵاتی سوید ده‌بێت و شانبه‌شانی ئه‌زمونه‌کانی رۆژانه‌ی سه‌رقاڵی هونه‌رو کاری موسیک ده‌بێت.
له سوید له گه‌ڵ چه‌ند گروپێکی سویدی و لاتین ئه‌مه‌ریکایدا کاری هونه‌ری تۆمار کردوه به‌هه‌مانشێوه‌ش له‌گه‌ڵ زوربه‌ی زۆری موزسیۆنو ده‌نگبێژه کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌ژداری کردوه.
دوای شاگردیکردن کردن لای چه‌ند مامۆستایه‌کی گیتار له شاری ستۆکهۆلم له سه‌ره‌تای ساڵی2000 له قوتابخانه‌یه‌کی موسیک له باکوری سوید له شارۆچکه‌ی بۆڵنێس وهردهگیرێتو له‌وێ بۆ ماوه‌ی دووساڵ ئه‌بێته شاگردی ژێر ده‌ست مامۆستای پسپۆر بارنت لندستروم . توانا وه‌ک ئامێری یه‌که‌م گیتاری ئه‌کوستیک دهژهنێو وه‌ک ئامێری دوو گیتار باس ده‌ژه‌نێ.
جگه له کاری موسیک خولیایه‌کی تری توانا کاری فۆتۆگرافیه،هه‌ندێ جاریش نوسین وه‌ک ده‌قی بچوک بچوک.














