- زیره‌ک عه‌بدولره‌حمان حه‌مه‌د ناسراو به ( زیره‌ک ژێدار)
- له 18/08/1977 له شاری هه‌ولێر له دایک بووه
- ده‌رچووی به‌شی مۆسیقای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی هه‌ولێر ئامێری (که‌مانچه)
- له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی کوردستان کاری رۆژنامه‌نوسی کردوه به‌تایبه‌ت نوسینی ره‌خنه‌ی هونه‌ری و به‌رنامه‌ی تی ڤی.
- له ساڵی 2002 هاتۆته به‌ریتانیا له شاری بێرمینگهام ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
- سێ کۆرسی هونه‌ری مۆسیقای خویندوه له به‌ریتانیا که تایبه‌ت بوون به چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی مۆسیقا و ژه‌نین له‌گه‌ل گه‌لانی جیاوازدا.
- سه‌رۆکی ریکخراوی هونه‌ری( ده‌هۆڵ)ه له به‌ریتانیا.
- وانه‌ی مۆسیقا و هه‌لپه‌رکێ و که‌لتوری کوردی ده‌لێته‌وه له قوتابخانه و سه‌نته‌ری کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی به‌ریتانیا.
- وه‌ک ژه‌نیاری ( که‌مانچه) و (ده‌ف) ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای ( ئینفیوژن) ه که له 9 نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێکهاتوه.
- ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه نوسانی به‌ریتانیه.














