دێت و ڕاده‌برێ وه‌کوو سه‌روی ڕه‌وان من چبکه‌م ؟
که به قوربانی نه‌که‌م ڕووحی ڕه‌وان من چبکه‌م ؟
قه‌دی ئه‌و شۆخه وه‌کوو دووخ و خه‌ده‌نگه، ئه‌فسووس
پشته‌که‌م کۆمه وه‌کوو ماڵی که‌وان من چبکه‌م ؟
تازه هه‌نگاوی شلم کوانێ ده‌بێ بۆ شه‌و ڕاو
جوانه، زۆر جوانه به‌ڵێ ڕه‌وتی که‌وان من چبکه‌م ؟
زه‌بری ئاوزه‌نگی بڕا و شل بووه ده‌ستی جڵه‌وم
دێ ده‌نا پڕمه‌یی بۆر و بده‌وان من چبکه‌م ؟
ژوانی خۆشی هه‌ڕه‌تی لاوه‌تی دێنێته خه‌وم
کاتی ئاویلکه ده‌گه‌ڵ زینده خه‌وان من چبکه‌م ؟
شه‌و هه‌تا ڕۆژێ له به‌ر ئێشی له‌شم ناڵه‌م دێ
دێته گوێم ده‌نگی �گه‌لۆ� و �نیوه‌شه‌وان� من چبکه‌م ؟
بارگه‌یان تێکه‌وه پێچا و به‌ڕێ بوون یاران
له دنێ وا به‌ته‌نێ پاشی ئه‌وان من چبکه‌م ؟
ژیانی من ئێسته وه‌کوو خۆری ده‌می زه‌رده‌په‌ڕه
پێم نه‌ما تین و گوڕ و هێز و ته‌وان من چبکه‌م ؟
سروه هات خونچه‌گوڵی باخی ئه‌ده‌ب پشکووتن
باخه‌وانی گه‌ره‌که تازه‌جه‌وان، من چبکه‌م ؟
ئاو نه‌بوو ئه‌وده‌مه هێمن مه‌له‌وانی کورد بوو
ئاو شوکر زۆره، وه‌رن زوو مه‌له‌وان، من چبکه‌م ؟
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش




send to a friend
print
views: (954)







