بولبولێک بووم له ڕکه‌ی دا به به‌هاری ڕه‌نگین
دوور له گوڵزار و له دیداری گوڵاڵه و نه‌سرین
کازیوه، بۆ لک و پۆپی گوڵی باغێ ده‌فڕیم
په‌ڕ و پۆم پێوه نه‌ما ، نیمه ئیتر هێزی فڕین
ده‌ستی ئه‌و ڕاوکه‌ره بڕزێ که بڕی باز و بڕست
سووڕی سوورگوڵ بده‌م و ڕوو بکه‌مه مێرگی شین
من چریکه‌م هه‌موو سووچی چه‌مه‌نی پڕ کردبوو
ئێسته نایه له گه‌رووم بێجگه‌له ناڵه‌ی خه‌مگین
من که شین‌گێڕی هه‌موو سووره گوڵی په‌ڕپه‌ڕ بووم
ڕه‌نگه هه‌ر دڕکی په‌ڕیو لێره بکا بۆ من شین
من که بۆ دیتنی گوڵ هێڵی سنوورم ده‌په‌ڕانه
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ق گوتنی ڕووته کرام خانه‌نشین
شاوه‌ڕیخنه ده‌گه‌ڕێ وا له ده‌راوی چۆمه‌ڵ
دینی دینی گوڵه ئه‌و بولبولی دڵ پڕ له ئه‌وین
تازه دڵخه‌سته و په‌ڕبه‌سته و بێ ده‌سته‌م من
وه‌ره ده‌ر ڕاوکه‌ری دڵڕه‌ق له که‌لێن و له که‌مین
تێپه‌ڕێ هێنده به ناخۆشی ئه‌گه‌ر ژینی درێژ
خوزگه، سه‌دخۆزگه به‌وانه‌ی که‌م و ئاسووده ده‌ژین
شیلاناوێ 1982
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش




send to a friend
print
views: (814)







