Hemin
Herdi
Sware Ilxanizadeh

Browse Poets
A  B  C  D  E  F  G  H  I  J  K  L  M  N  O  P  Q  R  S  T  U  V  W  X  Y  Z  


خونچه‌ی سیس
‌Hemin

دیتم له‌ناو دار و ده‌وه‌ن
له‌ سه‌ر چڵی سووره‌ گوڵێک
هه‌ڵکورمابوو، ده‌یکرد شیوه‌ن
به‌ری به‌یانی بولبولێک
گوتم ئه‌ی مه‌لی دڵسووتاو
چییه‌ ، بۆ ده‌ناڵی به‌ تاو؟
که‌ ناڵینت بۆ ئه‌وه‌یه‌
گوڵت وا زوو هه‌ڵوریوه‌
ئه‌و ناڵینه‌ بێ فایده‌یه‌
بۆچی نازانی، نه‌ت دیوه‌؟
گوڵ هه‌فته‌ ناباته‌ سه‌رێ
سیس ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێ
وه‌ڵامی دامه‌وه‌ بولبول
به‌ شێنه‌یی، به‌ کاوه‌خۆ
گوتی ناناڵێنم بۆ گوڵ
که‌ سیس بووه‌، ده‌زانی بۆ؟
ئه‌و عومرێکی ڕابواردووه‌
پشکووتووه‌ جا سیس بووه‌
ناڵینی من بۆ خونچه‌یه‌
بۆ خونچه‌ په‌شێوه‌ حاڵم
ئه‌و داخه‌ له‌ دڵمدا هه‌یه‌
بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌ناڵم
ئه‌و، پێش پشکووتن سیس بووه‌
به‌ جوانه‌مه‌رگی مردووه‌

شیلاناوێ 1328
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش

Facebook| My Yahoo| Twitter| google



شاعیره‌کان به‌ پێی پیته‌کانی ئه‌لف‌وبێ له‌سه‌رێ دانراون.
تکا له‌م شاعیرانه‌ی که ناویان نه‌بردراوه ده‌کرێت پێوه‌ندی بگرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه‌دا شوێنیان بۆ ته‌رخان بکردرێت.
Singers
Musicians
Poem
Books
Notes


About Chia Contact Start