|
ناسری
حیسامی
|
|
ئه‌و
رۆژه‌ی تۆله
مه‌هاباد گه‌ڕایه‌وه
، ئه‌رێ كێ بوو
ئه‌و هه‌واڵه‌ی
بۆ من هێنا؟
كێ بوو وتیی بوولبوله ده‌نگ خۆشه‌كه‌مان، به‌ته‌وژمی باڵی هه‌ڵۆ هه‌ڵفرییوه ؟ كێ بوو وتیی له چوارچرا، ده‌نگی دوایین سروودی زامداری جه‌ماڵ ، له هاوارو ناڵه‌ی هه‌موو تفه‌نگه‌كان به‌رزتر بوو؟ ئه‌و شه‌وه كه پێیان وتیین بۆ به‌یانی تۆ دێیته‌وه، من ده‌مزانی قه‌ڵای بۆكان ، وه‌ك دایكت، تا به‌ربه‌یان چاوی ته‌ڕی نه‌نووستوه . له‌و شه‌وه دا ئه‌رێ كێ بوو وتیی، جه‌ماڵ شه‌هید بووه؟ كه هاتیوه من له‌وێ بووم ، له‌م سه‌ر تا ئه‌وسه‌ری شه‌قام ، ئه‌وانه‌ی تۆیان خۆش ده‌ویست و ئه‌وانه‌ی خۆشت ویستبوون ، له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری شه‌قام ، وه‌ك دارستان ئه‌م به‌ر ئه‌وبه‌ر راوستابوون ، قامه‌تی تۆش چنارێكی ڕ‌اكشاو بوو به نێو داڵانی باغێكی پڕله سڵاو و سروود دا تێ ده‌په‌ڕی. خۆت نووستبووی به‌ڵام جه‌ماڵ سرووده كه‌ت هه‌ر ده‌بیسرا . تۆ هاواریگه‌روومان بووی ، تۆ ده‌نگ بێژی خه‌م و شادی و چرای ماڵ و تۆ پێكه‌نینی ساكاری ، لێوی مناڵ و تۆ پێشمه‌رگه‌ی نه‌حه‌ساوه‌ی به‌ژمه‌ییه‌كان ، ئه‌و روژه‌ی تو گه‌رایه‌وه ، به‌ژنت بۆنی نه‌عنه‌ی كێوی لێ ده‌هات و بۆنیسه‌نگه‌ری به‌ر باران ، ئێستا هه موو بیرت ده‌كه‌ن ، بیری خۆت و بیری ده‌نگت ، شۆڕه‌بێكه‌ی باغی سیسه و مناڵه بێنازه‌كانی كوڵانی ته‌سكی هه‌ژاری ، ده‌ست فرۆشه پیره‌كانی به‌ركڕیوه‌ی ڕه‌نجه‌رۆیی و هه‌موو دایكه‌ره‌شپۆشه‌كان بیرت ده‌كه ن ، سه‌رده‌رانه‌ی ماڵه به‌ژن كوورته‌كانی مه‌جبوورئاواش بیری به‌رزایی قامه‌تت ده‌كه ن ، ئه‌و كاته‌ی له‌به‌ر ده‌میان نووشتایه‌وه . سمێڵه قه‌ترانێكه‌ت جه‌ماڵ هێشتاكه هه‌ر له‌به‌ر چاومه ئه‌دوت تاڵه وه‌نه‌وشه‌یه ، له قه‌راخی كانیاوی زۆر زوڵاڵی پێكه‌نینه ئه‌به‌دییه‌كه‌ت . نه مایه‌وه تا پیر بیی هه‌تا هه‌تا گه‌نج مایه‌وه . چا وه‌كانت وه‌ك دوو برووسكه‌ی سه‌ركه‌ل و ده‌نگت تازه تازه وه‌ك گوڵ هه‌ناری پشكوو توو، دڵنیام سبه‌ینێ هه‌ر نه‌بێ چه‌پكێك گوڵ دێنن بۆ سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ت ، ئه‌ی قه‌نارییه ده‌نگخۆشه‌كه‌ی هه‌ڵفڕینت له فڕینی هه‌ڵۆ ده‌چێ . |