یه‌كه‌م
مانگی هاوینی
ساڵی 1360 ی هه‌تاوی
1891ی زایینی بوو.
هه‌واێكی گه‌رم
و خۆشی هاوینی
كورده‌واری.
له گوندی قزڵجه
كۆببووینه‌وه
هه‌تا له بابه‌ت
گه‌ڵاڵه‌ی شه‌ڕێكی
پێشمه‌رگانه
له ناو شاری
مه‌هاباد، قسه
بكه‌ین. كاك جه‌ماڵ
له مێژنه‌بووگه‌ڕابووه‌وه
ناوچه‌ی مه‌هاباد
و ماوه‌یه‌ك
بوو چه‌كی هه‌ڵگرتبوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا
به باشی توانایی
و ئازایه‌تی
خۆی نیشان دابوو.
بۆ به‌شداریكردن
له شه‌ڕه‌كاندا،
هه‌میشه ئاماده
بوو. پێشمه‌رگه‌یه‌كی
ئازا بوو به
هه‌موو مانای
وشه‌كه.
من له ته‌نیشت
كاك جه‌ماڵ دانیشتبووم
و گۆیمان گرتبوو
بۆ كاك مینه
كه سه‌باره‌ت
به عه‌مه‌لیاته‌كه
قسه‌ی بۆده‌كردین
. هاوكات كه كاك
مینه قسه‌ی
ده‌كرد، كاك
جه‌ماڵ یه‌كه
یه‌كه‌ی ده‌راغه‌كانیشی
كرده‌وه و
خاوێنی كردنه‌وه
ده‌تگووت پێشبیینی
شه‌ڕێكی قورس
ده‌كا و خۆی بۆ
ئاماده ده‌كرد.
ڕۆژی دواتر به‌ره
و شاری مه‌هابادوه‌ڕێ
كه‌وتین. تارییك
ببوو كه‌گه‌یشتینه
نزیك شار. له
چه‌ند ده‌سته‌ی
جیاوازدا به
چه‌ند گه‌ڕه‌كی
شاردا بڵاو بووینه‌وه.
شوێنه‌كانمان
له پێشدا دیاریكرابوون
شه‌ومان ڕۆژكرده‌وه
و هه‌موومان
چاوه‌ڕوان بووین
سه‌عات ببێته
چواری دوانیوه‌ڕۆ
و له‌ماڵه‌كان
بێینه ده‌رێ
و شه‌ڕه‌كه
ده‌ست پێ بكه‌ین.
سه‌عات بوو به
چوار. ده‌رگامان
كرده‌وه. هه‌ركه‌سه
خۆی به هه‌ڵاتن
گه‌یانده ئه‌و
سه‌نگه‌ره‌ی
پێشتربۆی دیاریكرابوو.
له ماوه‌ی چه‌ند
ده‌قه دا، هه‌موو
ناوه‌راستی
شاری مه‌هاباد
كه‌وته ده‌ستی
ئێمه. ته‌قه
ده‌ستی پێكرد.
خه‌ڵكی ناو بازار
وكۆڵان، هه‌موو
له‌پڕ ون بوون
و، شار بوو به
مه‌یدانی شه‌ڕیكی
خوێناوی. ئه‌وه‌نده
جاش و پاسداره‌ی
له ناو شاربوون،
له یه‌كه‌م
هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌كاندا،
یان به‌دیل گیران
یانكوژران . تازه
هێزه‌كانی حكوومه‌ت
خۆیان سازده‌كرد
كه به هێزی
زیاتره‌وه
بێنه‌وه نێو
شار، به‌ڵام
زور شوێنیان
لێ‌گیرا بوو و
ڕێگایه‌كی وایان
بۆ نه‌مابۆوه.
چاوم لێ بوو چوارڕێی
كارێژی میاندواویان
گرت. هه‌ر ئه‌و
چوارڕێیه بوو
كاك جه‌ماڵی
لێ‌بوو. ده‌نگی
كڵاشینكۆفی
پێشمه‌رگه‌كان
شاری داگرتبوو
و وره‌ی خه‌ڵكی
شاری به‌رزتر
و به‌رزتركردبۆوه.
زۆركه‌س ده‌هاتنه
ده‌روسه‌ریان
ده‌داین و یارمه‌تیان
ده‌كردین. شه‌ڕتا
دهات توندترده‌بوو.
ئه‌وشوێنه‌ی
كاك جه‌ماڵی
لێ بوو زۆرله
بانكی سپه دوور
نه‌بوو كه مقه‌ڕی
پاسدارانی لێ
بوو. هه‌ربۆیه
په‌یتا په‌یتا
هێزده‌هات و
شه‌ڕقورسترده‌بوو.
لایه‌نگرانی
كۆمه‌ڵه زوو
زوو ده‌هاتنه‌لای
سه‌نگه‌ره‌كان.
لای ئێوارێ،
لایه‌نگرێك
به‌ناوی غه‌فووری
ئابدانه، كه
دواتربوو به
پێشمه‌رگه
و به‌داخه‌وه‌شه‌هیدكرا،
هه‌واڵی شه‌هید
بوونی جه‌ماڵی
پێداین. خه‌به‌رێكی
دڵته‌زێن بوو
و كاتێكی ناسك.
به‌ڵام هیچ نه‌ده‌كرا.
چاره
هه‌رئه‌وه
بوو له سه‌ركاری
خۆمان به‌رده‌وام
بین, به‌تاریك
بوونی هه‌وا،
هێزه‌كانی حكوومه‌ت
كشانه‌وه. ئێمه‌ش
خۆمان ئاماده
كرد كه شار به
جێ بێلـین. دوژمن
كوژراوێكی زوری
له‌پاش به‌جێ
مابوو وچه‌ندكه‌سێكیشمان
به‌دیلگرتبوو.
ته‌رمی جه‌ماڵیش
لای خۆمان بوو.
بیرمان له‌وه‌كرده‌وه
كه ته‌رمه‌كه‌ی
له شاربه‌جێبێلـین
تاكوو هه‌رله
قه‌برستانی
شاربه خاك بسپێردرێ،
چوونكه هه‌رچه‌ند
مانگ پێشتركاك
سوله‌یمانی
بلـووری هاورێی
نزیكی شه‌هید
جه‌ماڵ له شه‌ڕێكی
سه‌خت و قاره‌مانانه
دا، له ناو شاری
مه‌هاباد شه‌هیدكراو
ته‌رمه‌كه‌یمان
له‌شار به‌جێ
هێشتو دواتر
له گۆرستانی
شار به خاك ئه‌سپێردرا.
جه‌ماڵ كه به‌و
هه‌موو تین و
ته‌وژمه‌وه
له‌گه‌ڵمان
هاتبووه شار،
ئێستا ته‌رمی
ساردی به جێ
ده‌ما. جه‌ماڵمان
به‌جێ هێشت وبه
دڵێكی پڕله
خه‌م، به‌ره‌و
بنكه‌كانی خۆمان
وه‌رێ كه‌وتیین.
رۆژی دوایشه‌ڕه‌كه،
داگیركه‌ران،
بۆ دیتنه‌وه‌ی
ته‌رمی شه‌هید
جه‌ماڵ، هاتبوونه
سه‌رخه‌ڵكی
شار، به‌ڵام
خه‌ڵكی
نیشتیمان په‌روه‌ر،
ته‌رمی شه‌هید
جه‌ماڵیان به‌ده‌سته‌وه
نه‌دابوون. ئێمه
له ده‌ره‌وه
كه به‌و هه‌واله‌مان
زانی، ده‌سته‌یه‌ك
پێشمه‌رگه
هه‌رئه‌و شه‌وه
چوونه‌وه ناو
شار‌و ته‌رمی
جه‌ماڵیان هێناوه
ئاوایی حاجی
ئالیكه‌ند.
رۆژی دواتر،
له قه‌راخ حه‌وزی
مزگه‌وتی دێ،
هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان
له ده‌وری ته‌رمه‌كه‌ی
كۆ ببووینه‌وه
هه‌تا دوایین
ماڵاوایی لێ
بكه‌ین. شه‌هیدجه‌ماڵ
هه‌رئه‌و ڕۆژه
به‌ره‌و شاری
بۆكان به‌ڕێكرا،
هه‌تا له وێ
به خاك بسپێردرێ.له
ڕێگا، تا گه‌یشتینه
بۆكان، هه‌رئه‌و
سروودانه‌مان
ده‌گوت كه تا
چه‌ند ڕۆژ پێشتر
خۆی بۆی ده‌گوتین...