به یادی مامۆستای قه‌ڵای ڕه‌سه‌نی گۆرانی و مقامات و به‌سته و هه‌ڵبه‌ست، كاك محه‌ممه‌دی ماملێ. ئه‌من له‌مێژه مامۆستا ماملێ ده‌ناسم. یه‌كجار یه‌كترمان خۆش د‌ه‌ویست. گه‌لێك بیره‌وه‌ری و یادگاری شیرینمان پێكه‌وه هه‌یه. له زۆر پرۆگرام و زه‌پتی نه‌وار و كاسێت له خزمه‌تی دابووم. له چه‌ند پرۆگرامی ته‌له‌یزۆنیش به‌شداریم له‌گه‌ڵ كردوه. مامۆستای مقامات له ئاهه‌نگ دانان دا زۆر مه‌هاره‌تی هه‌بوو و له‌گه‌ڵ "ئۆركێسترا" دا هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌كرد. به‌ڕاستی زۆر نازم و زۆر جوان ده‌ستی پێ ده‌كرد و ده‌یزانی له‌كوێوه ته‌واوی بكا و له‌كوێشڕا ده‌نگ هه‌ڵێنێ. زیر و به‌می گۆرانێكانی به ته‌واوی ڕه‌عایه‌ت ده‌كرد. شێعری زۆر جوانی هه‌ڵ ده‌بژاردن. مامۆستا ماملێ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی كردوه كه ئاهه‌نگه كۆن و قه‌دییمێكانی زیندوو كرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی له‌تمه‌یان پێ كه‌وێ. مامۆستا ماملێ نزیك به حه‌وسه‌ت گۆرانی و به‌سته و مقاماتی وه‌كوو وه‌فایی، خه‌یام، هێمن و هه‌ژار و ... تۆمار كردوه. |
|