| له گه‌ڵ سه‌حه‌ر هاته گوێم ده‌نگی تارێ به خۆر گریا ده‌یلاوان بۆ قه‌تارێ كه گوێم هه‌ڵخست زانیم ئه‌و سۆزه كێیه ده‌ستوو په‌نجه‌ی تار ژه‌نه‌كه‌ی ماملێ‌یه ووتم خاڵه بۆ ماملێ‌یه به كوڵ ده‌گری؟ به‌ڵێ ڕۆڵه هه‌ست و دڵ و ئارام ئه‌گری په‌نجه‌ی بۆ تار،منیش بۆ هونه‌ری ماملێ بۆ ته‌نهاییم بۆ بیره‌وه‌ری چه‌ند ساڵێ چۆن ده‌بێ نه‌گریم هه‌زار یادی وا له‌لام له‌وه‌تی هه‌م به ده‌نگی ئه‌و ئاشنام هاوار به ماڵم كه‌لێنێك كه‌وته نێو هونه‌ره‌وه داخۆ چه‌نه ئاواتی له گه‌ڵ خۆی برده ژێر گڵه‌وه خۆ ده‌زانم ئێستا دڵشاده بێ خه‌مه و په‌ژاره ده‌ست له ملی كوڕ و برا و میوانی هێمن و هه‌ژاره عه‌سكه‌ره كوێر، ئاغابییوك، ئامه‌مه‌د و حه‌مه‌ی تارزه‌نگ دوانیان به ماملێ شادن ئه‌مانیش ده‌گرین به بێ ده‌نگ |
|
حه‌مه جه‌زا سه‌رچاوه: كاروانی هونه‌ری ماملێ |
|