| مامۆستا ماملێ ی هونه‌رمه‌ند یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له ناو دڵی جه‌ماوه‌رێكی زۆر زۆر فراواندا شۆێنێكی تایبه‌تی بۆ خۆی گرتووه، چونكه ماملێ قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی‌یه و ڕه‌سه‌نایه‌تی بێگه‌ردی له خۆی گرتوه. به به‌ش به حاڵی خۆم كه گوێم له ده‌نگی مامۆستا ماملێ ده‌بێ، هه‌ست به جۆش و خرۆش و دڵنیایی ده‌كه‌م، چوونكه ئه‌و ده‌نگه یه‌كێكه له‌و ده‌نگه هه‌ره خۆش و دڵگیرانه‌ی كه هه‌رگیز له یاد ناكرێ جگه له‌مانه‌ش ماملێ یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی گۆرانی و فولكلۆری كوردی كردوه و جوانترین سامانی بۆ هێناوه‌ته به‌رهه‌م. هه‌موو ژیانی لاوی خۆی له‌و رێگه هونه‌رییه پیرۆزه‌دا بردۆته سه‌ر بۆیه هه‌موو كاتێ جێگه‌ی ڕێز و سلاوو ته‌قدیره ... |
|