ماملێ
لێره ئێستا
گوڵه گه‌زیزه‌یه‌ك، ته‌نیا
به ده‌م شنه‌ی شه‌ماڵه‌وه ڕاده‌ژێت و
له خه‌ونیدا
ده‌ست له ملی كانی ده‌كا.
سه‌رده‌مانێك
ئێره گوند بوو.
له‌م ته‌ختاییه به‌رینه‌دا، گۆڤه‌ندێكی گه‌وره گیرا.
سروه‌ی سه‌ما گه‌یشتبووه به‌ر په‌نجه‌ره‌ی هه‌موو ماڵان.
گه‌رمای نیگای دڵدارانه‌ی كچ و كوڕ و
ڕه‌نگی سه‌وز و سووری به‌رگ و
شه‌پۆلی ئاوریشمی ده‌نگی ماملێ
له ئاسمانی ئه‌م گونده‌دا تێك ده‌هاڵان.
ژان به دڵم!
كوڕه گه‌نجه‌كانم هێندێكیان هه‌ر...
هه‌ر به پێوه شكانه‌وه.
كیژه‌كانم، وه‌ك گیای تینوو، وشك بوون و
وه‌ك شۆڕه‌بی وه‌رزی پایز ڕووتانه‌وه.
ئاواییه‌كه‌ش...
ڕۆژێك هاتن و وێرانیان كرد.
دوای هه‌موویان
ئه‌مجار ماملێ به خه‌فه‌ت مرد.
لێره ئێستا
گوڵه گه‌زیزه‌یه‌ك، ته‌نیا
به ده‌م شنه‌ی شه‌ماڵه‌وه ڕاده‌ژێت و
له خه‌ونیدا
ده‌ست له ملی كانی ده‌كا.
ناسر ی حيسا می
5/8/2003
|