شه‌و درزی تیكه‌وت، كاتێك شنه‌ی ده‌نگی ده‌هاته گوێی، رۆژ ده‌بوو به میوانی به‌ره به‌یان. دڵم ده‌بوو به ڕێبواری هه‌ست و سه‌رم ده‌كه‌وته خه‌یاڵی ئاواره به كۆڵانی خه‌م دا وه‌ریده بووم و به‌ره‌و لووتكه‌ی شادمانی ئه‌كه‌وتمه ڕێ. هێنده به‌رز بوو كلاو روێژنه‌ی سه‌ری له ئه‌ستێران ئه‌دا ئاوازی ئه‌وێته‌ی باڵی كۆچه‌رانی عیشق و خوێن بوو، دڵی به‌حری بێ بن بوو. سیحری ده‌نگی سنووری ده‌په‌ڕاند پۆل پۆل قورینگ ده‌هاتنه میوانی به‌ر به‌یان، ڕێچكه‌یان ده‌به‌ست هه‌زار به‌سته‌ی سه‌ر به‌موری ده‌خسته دا‌و، دڵی بیسه‌رانی پرخته و خورپه ده‌نگی بلاوێن و سیحراوی، ئه‌وینی مه‌س ده‌كرد. |
|
|
|
سه‌رچاوه: كاروانی هونه‌ری ماملێ |
|